





لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ C4JR ڕاوێژکارییەکانی سەبارەت بە ڕێگاکانی لێپرسینەوە و هاوبەشکردنی ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن یونیتادەوە کۆکرابوونەوە ڕێکخست. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بەشداربووان بەشدارییان لە گفتوگۆی قووڵدا کرد، بە تایبەتی سەرنجیان خستە سەر (ستراتیژی تەواوکردن)ی یونیتاد و چاودێریکردنی کاریگەرانەی دادگاییکردنی تاوانکاری ئایندەیی دژی ئەندامانی داعش لە عێراق. بەشداربووان تیشکیان خستە سەر بابەتگەلی گرینگی ڕادەستکردن و هاوبەشکردنی بەڵگەکان کە لەلایەن یونیتادەوە کۆکراونەتەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و لایەنی سێیەم. لە چالاکییەکەدا ڕزگاربووان و ئەندامانی دڵسۆزی C4JR بەشداربوون کە چالاکانە بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کرد، شانبەشانی نوێنەری دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.