ئێمە کێین؟

هاوپەیمانی بۆ قەربووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR)هاوپەیمانێتیی نێوان کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقییە داوای قەرەبووکردنەوەی گشگیری بۆ رزگاربووانی تاوانی دڕندەیی لە شەڕی داعشدا لە عێراق دەکات. ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە هەوڵ دەدات بە دوای دابینکردنی بۆشاییەکی هاوبەش و سەلامەتدا دەگەڕێت کە سکاڵاکانی ڕزگاربووانی سەر بە هەموو گرووپە زیانلێکەوتووەکان (یەزیدی، تورکمان، شەبەک، کاکەیی، مەسیحی، شیعە، سونە و ئەوانی تر) وەک پێویست دەخرێنە بەرباس.

هەروەها تێدەکۆشێت بۆ گەیشتن بە ڕاهێنانی پێشکەوتوو و ئاماژەدان بە ستانداردە جیهانییەکان و فێربوون لە هەڵە و سەرکەوتنی دەستپێشخەرییەکانی تری پاش ململانیی چەکداری داعش لە عێراق.

بیروباوەڕە بنەڕەتییەکانمان:

پابەندی بە مافە مرۆییەکانەوە
ڕێزگرتنی تەواو لە یاسای مافە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان.
شکۆی خۆڕسک
بڕوای تەواو بە شكۆی خۆڕسکی مرۆڤ.
یەکسانیی ڕەگەزی
پابەندبوون بە یەکسانیی ڕەگەزی.
مافی ڕەوای قەرەبوو کرانەوە
هەموو قوربانییانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤ مافی ڕەوای خۆیانە قەرەبوو بکرێنەوە.
ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی
کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی بەهێز مەرجی لەپێشینەیە بۆ سەرکەوتنی دادپەروەریی قۆناغ-بە-قۆناغ.
یەکبوون لە ئاستی سەرجەم ڕێکخراوەکاندا
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە قۆناغی دوای ململانێکاندا دەتوانن بەبێ گوێدانە جیاوازییە تایەفی، ئایینی، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتیی، ئایدۆلۆژی و جیاکارییەکانی دیکە یاسای نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی قوربانییان بەکار بهێنن.
ڕێزگرتنی هاوبەش
پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ڕێزگرتنی هاوبەش زۆر گرنگن و پێویستە پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگە و گرووپە جیاجیاکانیان لەسەر بەند بێت.
بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی
پێویستە قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی تووشی قوربانییان بوون بەهۆی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤەوە کاری هەرەلەپێشینە بێت نەک هەر تەنیا بۆ ئەو دەوڵەتانەی پێشێلکارییەکان تیایاندا ڕوویان داوە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵکی جیهانیش.
لە پێشینە دانانی بیروڕای قوربانییان
پێویستە هەر پرۆگرامێک کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی زیانەکانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤە قوربانییانی لێ ئاگادار بکرێتەوە و لەلایەن ئەوانیشەوە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و قوربانییان خۆیان لە کات و شێوازێکی گونجاودا ڕازەمەندی لەسەر بدەن.

ئەندامەکانمان

ئەندامە دڵسۆزەکانمان، هێزی بزوێنەری پشت بەدیهێنانی ئامانجەکانمانن.

This will close in 0 seconds

Scroll to Top